ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه شه‌وی رابردوو عه‌مید فه‌رهاد ده‌بیریان، فه‌رمانده له سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌ی سه‌یده زینه‌ب له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كوژراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فارس رایگه‌یاندووه ، عه‌مید فه‌رهاد به‌رپرسی شاره‌وانی ناوچه‌ی سه‌یده زینه‌ب بووه‌و له‌سوپای پاسدارانی ئێرانه‌و پێشتریش به‌رپرسیارییه‌تی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له‌ته‌دمور پێ سپێردراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس هیچ وورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی كوشتنه‌كه بڵاونه‌كردۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.