Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 00:44

له‌رێگای تونێله‌وه‌ 30 کیلۆ زێڕی زێڕینگرێکی سۆران دزرا

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


ئه‌بوبه‌كر سلێمان په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، شەوی رابردوو چەند كەسێك دوكانێكی زێڕینگرێكیان لە بازاڕی قەزای سۆران بڕیووە و تەواوی زێڕەكەشیان بردووە. 


راشیگه‌یاند ، بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسانەی زێڕەكەیان دزیوە لە ژێر دوكانەكە تونێلیان لێداوە.

ئه‌بوبه‌كر سلێمان په‌یامنێری كوردستان تیڤى ده‌شڵێت لەڕێگەی تونێلێه‌وه‌  بە نێو ئاوەڕۆ( مەزرا)ی بازاری سۆراندا كه‌سه‌كان گەیشتوونەتە دوکانی  زێڕینگره‌كه‌  و تەواوی زێرەکه‌یان بردووه‌ کە مەزەندە دەکرێت بە 30 سی کیلۆ زێر 


راشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ئێستا تیمێکی شارەزا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس وئاسایشی سۆران سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.