Erbil 38°C یەکشەممە 03 ئایار 23:10

پێشمەرگەیەک بەشداری کۆنفرانسی جیهانی (k9) لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکات

له‌كۆنفراسه‌كه‌دا 27 وڵاتى جیهان به‌شدارن
کوردستان TV
100%

ساڵانە لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆنفرانسی پۆلیسی جیهانی بەناوی ( k9 ) بە بەشداری وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵیش شەشەمین کۆنفرانسی polise k9 ی ئەمریکی لە لاس ڤێگاس بەبەشداری 27 وڵاتی جیهانی کۆنفرانسی تایبەت بە راهێنەران و شارەزایانی ئەم بوارە بەڕێوەچوو کە تێیدا بۆ یەکەم جار پێشمەرگەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە لەو کۆنفرانسەدا بەشدارە .
لەبارەی بەشداری کردنیەوە کارزان خالید گەڕاوی تایبەت بە سەنتەری میدیا رایگەیاند:
هێزەکانی ئەمریکا بە فەرمی بۆ ئەمساڵ وەزارەتی پێشمەرگەو بەشی k9 هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیان بانگهێشت کرد، منیش وەکو پێشمەرگەیەک و سەرپەرشتیاری بەشی k9 بەشداریم کرد لەو کۆنفرانسە جیهانیە.

وتیشی، ئامانجی بەشداری کردنم لەو کۆنفرانسە بۆ زیاتر راهێنان و وەرگرتنی زانیارییە لەبارەی (k9) کە تایبەتە بە مەشق لەسەر راهێنانی سەگ بۆ دۆزینەوەو ئاشکراکردنی مین و تەقەمەنیەکان. لەمڕۆەوە هێزەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەت هێزەکانی ئەمریکا مەبەستیانە گرنگی زیاتر بەو بەشە بدەن کە بوونی هەیە لەناو وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانرێت ئەو بەشە زیاتر راهێنان و زانیاری پێبدرێت تا لەکاتی پێویست بتوانرێ سوودی لێ ببینرێت.

1


سه‌نته‌ر میدیای پێشمه‌رگه‌


دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.