لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان ، لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر بڕیاردرا:
۱ـ داخستنی سەرجەم ساڵۆنەکانی ئافرەتان و سەنتەرەکانی جوانکاری و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان (باڕ)، لە 2020.3.8 تاوەکو 2020.4.1.
۲ـ داخستنی شوێنی یارییەکانی منداڵان لە سەرجەم گۆڕەپان و باخچە گشتییەکان و مۆڵەکان لە 2020.3.8 تاوەکو 2020.4.1.
راشیدهگهیهنن ، بە پێی دۆخەکە و گەر پێویستی کرد ماوەکان درێژ دەکرێنەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.