پێگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی ئاراسته‌ی كراوه له‌باره‌ی كۆرۆنا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه رێژه‌ی له 80% تووشبووانی كۆرۆنا چاك ده‌بنه‌وه به‌بێ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری تایبه‌ت، به‌ڵكو ته‌نیا پێویستیان به‌وه‌گررتنی چاودێری ته‌ندروستی گشتی هه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌درێته هه‌ر تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی دیكه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌هه‌ر شه‌ش كه‌س كه تووشی كۆرۆنا ده‌بن یه‌كێكیان نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كی به‌قورسی تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت و مه‌ترسیه‌كان لای هه‌ندێك زیاد ده‌كات وه‌ك به‌ساڵاچووان و ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی ته‌ندروستیان هه‌یه وه‌ك به‌رزه په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره.
له‌دیارترین نیشانه‌كانی تووشبوون به‌كۆرۆنا ناسراو به COVID19 بریتیه له‌تا و ماندویه‌تی و كۆكه‌ی ووشك و هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌تووشبووان به‌ده‌ست ئازار و گیرانی لووت و ئازاڕی قوڕگ و یاخوك سكچوون ده‌ناڵێنن.
له‌باره‌ی رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆنا، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه له 2-5 % و نیشانه‌كانی لای زۆرینه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا سووك بووه ، له‌كاتێكدا له14% یان تووشی گرفتی ته‌ندروستی مه‌ترسیداربوون وه‌ك هه‌وكردنی سییه‌كان و له 5% یان باری ته‌ندروستیان ناجێگربووه.
ژێده‌ر/ راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.