Erbil 38°C یەکشەممە 03 ئایار 23:08

ته‌ندروستى هه‌ولێر راگه‌یاندراوێکى بڵاو کرده‌وه‌

ناچارده‌بین ڕێكاری یاسایی بگرینه‌به‌ر
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاگاداری گشت پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لەدام و دەزگاکانی تەندروستی  ده‌كاته‌وه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، لەبەر بەرژوەندی گشتی و پاراستنی دەروونی هاوڵاتیان و گەیاندنی زانیارییە تەندروستیەکان لە بارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا  چ لەبارەی هۆشیاریکردنەوە بێت یاخود لەبارەی زانستیەوە بێت نابێت بەهیچ شێوەیەک لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن  بدرێت و بڵاوکرنەوەی زانیاری سەبارەت بەم ڤایرۆسە لە ئەکاونتی تایبەت بڵاوبکرێتەوە یا هه‌ر پێشنیارێك بۆ ڕێگرێکردن   لەم ڤایرۆسە لە ئەکاونتی تایبەتیان بڵاوبکەنەوە


راشیده‌گه‌یه‌نن ،  به‌ پێویستی ده‌زانین هەر پزیشكێك یاخود كارمه‌ندێك دەتوانی لە ڕێگەی یاداشتێکەوە پێشنیارەکان ئاراستەی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکات  له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ته‌كه‌مان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناچارده‌بین ڕێكاری یاسایی بگرینه‌به‌ر.

 

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.