Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 12:17

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا پێکوته‌ی دژه‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌سه‌ر مشک و مه‌یمون تاقیده‌کاته‌وه‌

تا ئێستا له‌ 90 وڵات بڵاوبۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا(پنتاگۆن) ده‌ستی به‌تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌ تازه‌كان له‌ نێو تاقیگه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ ووشكانییه‌كان له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید19) كردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مایكڵ تالی، فه‌رمانده‌ی گشتی بۆ توێژینه‌وه‌ پزیشكییه‌كان له‌ هێزه‌كانی ووشكانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن، ده‌ستمان كردووه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی پێكوته‌كان له‌سه‌ر مشك.

گوتیشی: دوای تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ر مشكه‌كان، پێكوته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ تاقیده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ له‌ مرۆڤه‌وه‌ نزیكن،وه‌ك مه‌یمونه‌كان.

شایانه‌ باسه‌ سه‌ره‌تا ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كانوونی دووه‌می 2019 له‌ شاری ووهانی چین بڵاوبوویه‌وه‌و تا ئێستا له‌ 90 وڵات بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ له‌نێوانیاندا 14 وڵاتی عه‌ره‌بی تێدایه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.