قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەداهاتوودا ڕێکاری توند بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە دەبنە هۆی دروستکردنی قەرەباڵغی لە شوێنە گشتییەکان.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 7ی ئاداری 2020 لە كۆنگرهیهكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەم هەفتەیە دەكەینە هەفتەی چڕوپڕی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هیوادارین هەموو هاووڵاتیان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن هاوكار و هەماهەنگبن لەگەڵمان لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی هاووڵاتیان و ئەمڕۆش دەست دەكرێت بە هەڵمەتی ڕشاندنی دەرمان لە ناو بازاڕی سلێمانی بە مەبەستی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە وڵاتی ئێرانەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان لە ئێستادا كەمیكردووە و ئەو كەسانەشی دێنەوە ناو هەرێم بۆ ماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتینە دەكرێن و دەخرێنە ژێرچاودێری پزیشكی.
گوتیشی: داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە نەرۆنە شوێنە قەرەباڵغەکان و گەشت و سەیرانەکانیان لەم ماوەیەدا ڕابگرن.
سهبارهت به دهوامی فهرمانگاكانی حكوومهتی ههرێم قائیمقامی سلێمانی گوتیشی، چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی هەرێمن بۆ راگرتنی دەوامی فەرمانگەکان، هەرکاتێک بڕیارەکەیان پێگەشت دەوام ڕادەگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.