زۆر كه‌س رێوشوێنى خۆپارێزى زیاتر ده‌گرنه‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كانى ئه‌نفه‌وه‌نزا و سه‌رما له‌م ماوه‌یه‌دا كه بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆناى نوێ له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا، شتێكى سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى رێوشوێنى سه‌ربار بگرنه‌به‌ر بۆ به‌هێزكردنى به‌رگرى جه‌سته‌یان و پته‌وكردنى تواناى جه‌سته‌یان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه.
كۆئه‌ندامى به‌رگرى جه‌سته به‌وه ده‌ناسرێت كه بریتییه له تۆڕێك له خانه و ئه‌ندام و پرۆتینه‌كان و دژه ته‌نه‌كان كه كار بۆ پاراستنى جه‌سته له به‌كتریا و ڤایرۆس و مشه‌خۆره‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌م سیسته‌مه هه‌ر ته‌نها ئه‌و كاته كار ناكات كه هه‌ست به نه‌خۆشى ده‌كه‌ین، به‌ڵكو ئه‌ركى سیسته‌مى به‌رگرى له بنه‌ڕه‌تدا پاراستنى سه‌لامه‌تیمانه.
دوو به‌شى سه‌ره‌كى له سیسته‌مى به‌رگریدا هه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له : كاردانه‌وه‌ى خۆڕسك و كاردانه‌وه‌ى به‌ده‌ستهاتوو.
كاردانه‌وه‌ى خۆڕسك كار له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ى دۆست و دوژمن ده‌كات، پاشان هه‌وڵ ده‌دات خۆى له هێرشبه‌ران رزگار بكات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مرۆڤ هه‌ست به تا بكات، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ى به‌ده‌ستهاتوو هێرشبه‌رانى پێشوترى بیر ده‌كه‌وێته‌وه و خانه‌ى پێویست ره‌وانه ده‌كات بۆ كوشتن‌یان.
چۆن بڵاوبوونه‌وه‌ى میكرۆبه‌كان ده‌وه‌ستێنین؟
ده‌سته‌ى خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كانى بریتانیا ده‌ڵێ: "باشترین به‌رگرى دژى میكرۆبه‌كان گرتنه‌به‌رى بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى پاك و خاوێنییه، وه‌ك ده‌ست شووشتن به ئاو و سابوون، یان به به‌كارهێنانى پاككه‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌كان و به‌كارهێنانى ده‌سته‌سڕ یان ده‌مامك له‌كاتى كۆكه و پژمین و خۆبه‌دوورگرتن له ده‌ستدان له چاو و ده‌م و لووت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ته‌كانمان پاك نه‌بن".
دوور له رێوشوێنه ئاساییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كانى وه‌ك ڤایرۆسى ئه‌نفله‌وه‌نزا و ڤایرۆسه‌كانى تریش، ده‌شێ سیسته‌مى به‌رگرى به هه‌ندێ رێگه‌ى ئاسان به‌هێز بكرێ وه‌ك:
1. خواردنى سیر و پیاز و بیبه‌رى توون (تیژ) و به‌هاراته‌كانى وه‌ك زه‌نجه‌فیل و زه‌رده‌چه‌وه، كه تایبه‌تمه‌ندیى دژه ئۆكسێن و نه‌هێشتنى ژه‌هره‌كانیان هه‌یه و دژه میكرۆبن.
2. چاى سه‌وز به‌رگرى جه‌سته به‌هێز ده‌كات، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و دژه ئۆكسێنانه‌ى كه پێى ده‌گوترێ پۆلیفینۆڵ و له‌دژى په‌تا ده‌وه‌ستنه‌وه.
3. خه‌وى باش له شه‌ودا، له نێوان (7 بۆ9) كاتژمێر خه‌وتن یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێزكردنى ئه‌و خانانه‌ى كه به‌ره‌نگارى په‌تا ده‌بنه‌وه له جه‌سته.
4. خۆبه‌دوورگرتن له بارگرژى سیسته‌مى به‌رگرى جه‌سته به‌هێز ده‌كات، چونكه مێشك و سیسته‌مى به‌رگرى له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدان و له‌كاتى هه‌ر بارگرژییه‌ك مێشك كۆرتیزۆلى زیاتر دروست ده‌كات و جه‌سته بۆ بارى له‌ناكاو ئاماده ده‌كات، له‌كاتێكیشدا كه مێشك ئه‌و كاره ده‌كات بارگرژى ده‌بێته هۆى دابه‌زاندنى تواناى سیسته‌مى به‌رگرى مرۆڤ، بۆیه پێویسته راهێنانه‌كانى خاوبوونه‌وه، وه‌ك یۆگا و رامان بكه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى بیربكه‌ینه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى باش.
5. پاراستنى گه‌رمى له‌ش، وادیاره بیردۆزه‌كانى داپیرانمان راستن، چونكه ڤایرۆسه‌كانى نه‌خۆش كه‌وتن به سه‌رما له پله‌ى گه‌رمى كه‌متر له 37 پله‌ى سه‌دى كه تێكڕاى مامناوه‌ندى پله‌ى گه‌رمى له‌شه، زووتر بڵاوده‌بنه‌وه، بۆیه پێویسته تا ده‌توانین پارێزگارى له پاراستنى پله‌ى گه‌رمى له‌ش بكه‌ین.
6. زۆر خواردنه‌وه‌ى شله‌مه‌نییه‌كان جه‌سته ده‌پارێزێ له وشكبوون و رزگاربوون له ژه‌هره‌كان و ئه‌و به‌كتریایانه‌ى ده‌بنه هۆى نه‌خۆشیى، بۆیه پێویسته رۆژانه نزیكه‌ى هه‌شت په‌رداخ ئاو بخۆینه‌وه.
7. زه‌یته عه‌ترییه‌كانى، وه‌ك زه‌یتى لیمۆ، تایبه‌تمه‌ندیى به‌هێزیان هه‌یه دژى میكرۆبه‌كان و ده‌ركه‌وتووه كه هانى دروستكردنى خانه‌ى خڕۆكه سپییه‌كان ده‌دات كه به‌ره‌نگارى هه‌وكردنه‌كان ده‌بنه‌وه.
ژێده‌ر:Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.