Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 12:29

له‌چین 43 که‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی هۆتێلێکی رووخاو رزگار کران

هوتێله‌كه‌ بۆ كه‌ره‌نتینه‌ به‌كارهێنراوه‌
کوردستان TV
100%

كاربه‌ده‌ستانی چین رایانگه‌یاند كه‌ له‌ كۆی ئه‌و ٧٠ كه‌سه‌ی كه‌ كه‌توونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی هۆتێلێكی رووخاو، تا ئێستا ٤٣یان رزگاركراون.

دوێنێ شه‌ممه‌ له‌ ئاكامی رووخانی هۆتێلێك كه‌ بۆ قه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گومانی تووشبوون به‌ كۆرۆنایان لێده‌كرا به‌كارده‌هێنرا، ٧٠ كه‌س بوون به‌ژێر داروپه‌ردووه‌وه‌.

كاربه‌دستانی چین رایانگه‌یاند، له‌و ٧٠ كه‌سه‌ تا ئێستا، ٤٣یان رزگاركراون.

كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی  چین بڵاویكرده‌وه‌، رووداوه‌كه‌ له‌ شاری شوانچۆ سه‌ربه‌ هه‌رێمی فۆجیان روویداوه‌ و تا ئێستا له‌و ٧٠ كه‌سه‌ی كه‌ كه‌توونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی هۆتێله‌ رووخاوه‌كه‌وه‌، ٤٣یان رزگاركراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌وڵی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌ كه‌ له‌ژێر داروپه‌ردووی هۆتێله‌ رووخاوه‌كه‌ گیریان خواردووه‌، به‌رده‌وامه‌.

هاوكات حكوومه‌تی شاری شوانچۆ رایگه‌یاند كه‌ هۆتێله‌كه‌ له‌ پێنج نهۆم پێكهاتبوو و تایبه‌ت كرابوو بۆ قه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گومانی تووشبوون به‌ كۆرۆنایان لێده‌كرا.

تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هۆكاری رووخانی هۆتێله‌كه‌ نه‌دراوه‌.

به‌هۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ سه‌ره‌تا له‌ شاری وهان له‌ چین سه‌ریهه‌ڵدا، تا ئێستا  ٨٠ هه‌زار و٦٩٥ كه‌س له‌و وڵاته‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و سێ هه‌زار و ٩٩ كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.