Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 12:25

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا: سه‌ربازێکی دیکه‌ی هێزه‌کانی مارێنز تووشی کۆرۆنا بووه‌

به‌ ئه‌ركێكی فه‌رمی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كانی مارێنز تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و ئه‌مه‌ش سێیه‌مین حاڵه‌ته‌ كه‌ تووشی سه‌ربازانی ئه‌مریكی ده‌بێته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا(پنتاگۆن) له‌ تویته‌ر راگه‌یاندووه‌: پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كانی ووشكانی ده‌ریایی( مارێنز) دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌شتێكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌.

گوتیشی: سه‌ربازه‌كه‌ به‌ ئه‌ركێكی فه‌رمی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه‌ و وه‌زیری به‌رگری و كۆشكی سپی-ش له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.