Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 12:12

به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه‌ 15 شاری ئیتاڵیا خرانه‌ که‌ره‌نتینه‌وه‌

پێنج هه‌زار و 883 حاڵه‌تی تووشبوونیش تۆماركراون
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، جوزێپێ كۆنتێ: دوو ناوچه‌مان دروستكردووه‌، یه‌كێكیان له‌ لۆمباردیا و ئه‌وی دیكه‌شیان تایبه‌ته‌ به‌ پارێزگاكانی دیكه‌. له‌م ناوچانه‌دا سیستمی ئه‌منی توند ده‌گرینه‌به‌ر و هاتوچۆكردن سنووردار ده‌كه‌ین.

له‌ ئیتاڵیا ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌مهۆیه‌وه‌ تا ئێستا ۲۳۳ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و پێنج هه‌زار و ٨٨۳ حاڵه‌تی تووشبوونیش تۆماركراون.

به‌ ئامانجی رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه‌ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ رێوشوێنی ئه‌منی توندی له‌ لۆمباردیا و ۱٤ شاری دیكه‌ گرتووه‌ته‌به‌ر.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، جوزێپێ كۆنتێ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند "دوو ناوچه‌مان دروستكردووه‌، یه‌كێكیان تایبه‌ته‌ به‌ لۆمباردیا و ئه‌وی دیكه‌یان تایبه‌ته‌ به‌ پارێزگاكانی دیكه‌. جگه‌ له‌ حاڵه‌تی به‌په‌له‌ هه‌موو چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و هاتنه‌ ناوه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م ناوچانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.

جوزێپێ كۆنتێ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ جگه‌ له‌ لۆمباردیا ۱٤ شاری دیكه‌ش خراونه‌ته‌ كه‌ره‌نتینه‌وه‌ و چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانیش له‌و ناوچانه‌ به‌بێ ئاماده‌یی جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چن، ته‌واوی چالاكییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵده‌په‌سێردرێن.

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ته‌واوی ناوه‌نده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك مه‌له‌وانگه‌ و سینه‌ما له‌و ناوچانه‌ داخراون و قوتابخانه‌كانیش تا سێی نیسان كراونه‌ته‌ پشوو.

شایه‌نی باسه‌ ناوچه‌ی لۆمباردیا له‌ ئیتاڵیا زۆرترین حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا تۆمار كراوه‌ كه‌ ۱٥٤ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان و سێ هه‌زار و ٤۲۰ حاڵه‌تی توشبوونه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.