ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه به فه‌رمانی جێنشینی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان زیاتر له 20 شازاده‌ی دیكه ده‌ستگیركراون.
ئاژانسی هه‌واڵیی میدڵ‌ئیست ئای له هه‌واڵێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه دوابه‌دوای ده‌ستگیركردنی شازاده ئه‌حمه‌د بن عه‌بدولعه‌زیز، برای شای سعوودیه، سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز به فه‌رمانی جێنشینی ئه‌و وڵاته، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان زیاتر له 20 شازاده‌ی دیكه به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا ده‌ستگیركراون.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه هه‌ریه‌كه له شازاده نایف بن ئه‌حمه‌د بن عه‌بدولعه‌زیز و جێنشینی پێشوو، شازاده محه‌مه‌د بن نایف له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندان.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و شازادانه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان داوای له شازاده‌كانی دیكه‌ی خێزانی ئال سعوود كردووه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پشتگیری خۆیانی بۆ دووپات بكه‌نه‌وه، سێ شازاده‌ش ئه‌م داواكارییه‌یان به‌جێهێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.