له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: له رێككه‌وتی 20ی 2ی 2020 تا ئه‌مڕۆ 8ی مارس، 1351 كه‌س له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌ره‌نتین كراون.
گوتیشی: له‌و ژماره‌یه، ئه‌مڕۆ 957 كه‌سیان له كه‌ره‌نتین ده‌رده‌چن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 14 رۆژ له كه‌ره‌نتین مابوونه‌وه.
هاوكات داواشی له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كرد كه تا ئێستا له ئێران نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه به زووترین كات بگه‌ڕینه‌وه و كه‌ره‌نتین بكرێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه له رووی دابین كردنی شوێنی مانه‌وه و خواردنی سێ ژه‌مه، ره‌چاوی شوێنی كه‌ره‌نتین كراوه‌كان كراوه.
ئاشكراشی كرد: تا ئیستا دوو حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كراون كه هه‌ردووكیان دانیشتووی هه‌ولێرن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.