دوایین ئاماری فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا 145 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه .
هه‌روه‌ها 5823 كه‌سیش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، به‌پێی ئاماره‌كه پارێزگای تاران به هه‌زار و پێنجسه‌د و سه‌د و سی كه‌س، زۆرترین تووشبوو و پارێزگای كۆهكیلویه و بویه‌رئه‌حمه‌د به پێنج كه‌سی تووشبوو، كه‌مترین رێژه‌ی تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه‌یان تێدا تۆمار كراوه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئیداری ئێران رانگه‌یاندووه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، له رۆژانی نه‌ورۆزدا قه‌ده‌غه‌ی هاتن و چوونی گه‌شتیاران بۆ 22 پارێزگای ئێران ده‌وه‌ستێت و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی گه‌شتیاری پێشكه‌ش به گه‌شتیاران و سه‌ردانیكه‌ران ناكرێت.
میدیاكانی ئێران ده‌شڵێن ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئێران به تایبه‌ت پارێزگاكانی باكووری ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ره‌وشی پارێزگاكانی گیلان و تاران و قوم و ئیسفه‌هان و مه‌ركه‌زی له‌و په‌ڕی خراپی دایه، هه‌روه‌ها له شاره‌كانی قوم و ره‌شت و لاهیجان باری له‌ناكاوی سوور راگه‌یه‌ندراوه.
له ئێستاشدا رۆژنامه‌ی هه‌مشه‌هری ئێران له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی پارێزگاكان و وڵاتی ئێران رایگه‌یاندووه: بێجگه له خه‌ڵكی خۆجێیی هاتن و چوون له 15 پارێزگای ئێران بۆ هاووڵاتیانی دیكه راگیراوه به‌ڵام باس له شاری قوم نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.