سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانرایگه‌یاند: ئه‌مرۆ، ٢٠٠ ھه‌زار ده‌مامكی ئاساییمان له رێگه‌ی كۆنسولخانه‌ی چین له ھه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست گه‌یشت، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ھاوبه‌شی 'ھاوڕێی باش، ھاوڕێی ته‌نگانه‌یه' كه چین پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات".
به مه‌به‌ستی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، له‌ژێر دروشمی هاوڕێی باش، هاوڕێی ته‌نگانه‌یه، چین له رێگای كۆنسولخانه‌ی خۆی له هه‌رێمی كوردستان، ٢٠٠ ھه‌زار ده‌مامكی ئاسایی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سامان به‌رزنجی ،وه‌زیری ته‌ندروستی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی به ئاماده‌بوونی كۆنسولی چین له هه‌رێمی كوردستان، نێ رۆچی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: "ئه‌مرۆ، ٢٠٠ ھه‌زار ده‌مامكی ئاساییمان له رێگه‌ی كۆنسولخانه‌ی چین له ھه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست گه‌یشت، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ھاوبه‌شی 'ھاوڕێی باش، ھاوڕێی ته‌نگانه‌یه' كه چین پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات، هه‌روه‌ها چین بڕیاریداوه تیمی شاره‌زا و پسپۆڕ ره‌وانه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكات كه حاڵه‌ته‌كانی گومان و تووشبوان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌بینن".
سامان به‌رزنجی گوتیشی: "چین ٤٠ ھه‌زار ئامێری ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنای پێشكه‌ش به عێراق كردووه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش بڕیاریداوه كه پشكی ھه‌رێمی كوردستان دابین بكات".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، كۆنسولی چین، نێ رۆچی به زمانی كوردی سوپاسی وه‌زیری ته‌ندروستی كرد و دواتر رایگه‌یاند كه له پێشكه‌شكردنی ھاوكارییه‌كان له‌چێوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌رده‌وام ده‌بن و پێشكه‌شكردنی ئه‌و ده‌مامكانه‌یشی به هه‌نگاوی یه‌كه‌م وه‌سفكرد و گوتی: "وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بڕی ٢٠٠ هه‌زار ده‌مامكی ئاساییمان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان كرد و بڕیاریشه تیمێكی شاره‌زا سه‌ردانی عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبووب به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببینن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.