Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 12:29

به‌وێنه‌.. نه‌خۆشخانه‌ی ووهان کاره‌کانی ته‌واو کردو به‌فه‌رمی داخرا

سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان دوای چاكبوونه‌وه‌یان نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌جێهشتووه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵیی شینخوا-ی چینی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی كاتیی له‌شاری ووهان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاره‌كانی خۆی ته‌واو كردوو سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانیشی ته‌عیقیم كرد.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان دوای چاكبوونه‌وه‌یان نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌جێهشتووه‌و هه‌ندێكیشیان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی دیكه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌ فه‌رمی كاره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كۆتایی پێهاتووه‌و سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانی پاككردنه‌وه‌ش ئه‌نجامدراوه‌.

شایانی باسه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌متر له‌ ده‌ رۆژ بونیات نراو هه‌زار قه‌ره‌ویڵه‌ له‌خۆ ده‌گرێت.

23467

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.