کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە رۆژی جیهانی ژاناندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ژنان شایەنی ئەوەن شکۆمەندانە و بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە یادی رۆژی جیهانی ژناندا پهیامێكی بڵاوکردەوە و رایدهگهیهنێت: "پێویستە هەمووان دەنگ هەڵبڕین و شان بە شانی ژنانی سەرتاسەری دونیا بوەستین و رایبگەیەنین کە ژنان شایەنی ئەوەن شکۆمەندانە و بە ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی جیهانی ژنان دەرفەتێکە بۆ بیرکردنەوە لەو بەرەوپێشچوونەی هاتوەتە ئاراوە و بانگەوازێکە بۆ گۆڕانکاری و بەرزڕاگرتنی کاری ئازایانە و سووربونی ژنانی ئاسایی لەسەر ئامانجەکانیان، "ئەو ژنانەی ڕۆڵێکی نایابیان بینیوە لە مێژووی ووڵات و کۆمەڵگاکانیان، ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆز بێت".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.