ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاند و ده‌ڵێت: هیچ ئالوگۆریه‌ك له پۆسته‌كانی ناو ده‌سته‌ی ده‌سپاكی رووی نه‌داوه، یاسای ده‌سته به روونی میكانیزمی ئه‌و گورانكاریانه‌ی دیاری كردووه كه بۆی ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان:
ئه‌مڕۆ له ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان كه تیایدا ووڵاتان رێز له پێگه و شكۆی ئافره‌تانیان ده‌گرن و هانیان ده‌ده‌ن كه رۆلی كاراتریان هه‌بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگادا له بابه‌تێكی چه‌واشه‌كاری بێ بنه‌ما له ژماره‌یه‌ك په‌یج و وێبسایت بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه ئافره‌تێك فه‌رمانبه‌ری ده‌سته‌یه كراوه‌ته به‌رێوه‌به‌ری گشتی یا سه‌رۆكی ده‌سته، ئێمه ئه‌م هه‌واله ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ڕای ده‌گه‌ینین كه هیچ ئالوگۆریه‌ك له پۆسته‌كانی ناو ده‌سته‌ی ده‌سپاكی رووی نه‌داوه، یاسای ده‌سته به روونی میكانیزمی ئه‌و گورانكاریانه‌ی دیاری كردووه كه بۆی ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا...
ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان
8/3/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.