Erbil 38°C یەکشەممە 03 ئایار 17:54

یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان پێکهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی کوردستان به‌ پێویست ده‌زانێ

بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كوردستان
کوردستان TV
100%

دوێنێ شه‌ممه‌ 7 / 3 / 2020 كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی  یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی YNDK له‌ شاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان ،به‌ پێویستی زانیوه‌ كه‌ به‌زووترین كات ناوه‌ندی سیاسی و ناوماڵی كوردستان رێك و یه‌كبخرێته‌وه‌و، بۆ ئه‌مه‌ش پێكهێنانی (ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كوردستان) كه‌ ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بگرێته‌خۆ به‌گرنگ ده‌زانێ .

هه‌روه‌ها  یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیر له‌ ته‌واوی بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان به‌پێویست ده‌زانێت و داواكاره‌ حكومه‌تی كوردستان ته‌واوی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه‌ سیستماتیك بكات و، ببێته‌ حكومه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان.

هاوكات یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و مه‌خموور و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ بكات كه‌ به‌پیلانێكی نه‌گریس كه‌وتنه‌ بنده‌ستی سوپای داگیركه‌ری عێراق.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.