Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:23

کیا نیم، ئۆتۆمبێڵی کیا سیڵتۆس دەخاتە بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان

تاكەبریكاری ئۆتۆمبێڵەكانی كیا لە كوردستان و باكووری عێراق
کوردستان TV
100%

كیا نیم، ئۆتۆمبێڵی كیا سیڵتۆس دەخاتە بازاڕ، كە ئۆتۆمبێڵێكی تەواو نوێیە و تەكنیك و تایبەتمەندییەكانی پێشكەوتوو و نایابن

 

كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانیی ئۆتۆمبێڵ، تاكەبریكاری ئۆتۆمبێڵەكانی كیا لە كوردستان و باكووری عێراق، ئۆتۆمبێڵی (سیڵتۆس Seltos) دەخات بازاڕ بۆ ئەوەی هەمە جۆرى پڕ بكاتەوە كە لە پێكهاتەی ئۆتۆمبێڵەكانی كیا هەبوو، ئەم ئۆتۆمبێڵە خاڵێكی بەهێزی تەقلیدییە لەڕووی دیزاین و كوالێتی و تەكنیكەوە، بەگوێرەی داواكاریی و پێداویستیی كڕیارە گەنجەكان و كڕیارە ئارەزوومەندەكان و ئەوانە دیزاین كراوە كە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حەزیان لە تەكنیكە نوێیەكانە و چێژ لە دیزاینە نایاب و سەرسووڕهێنەرەكەی دەرەوە و ناوەوەی وەردەگرن.

ئۆتۆمبێڵی كیا سیڵتۆس بەهایەكی گەورەی هەیە كە شایستەی بەهایەكی دارایی شایستەیە بۆ ئەوەی بەسەر ئۆتۆمبێڵە ڕكابەرەكانیدا زاڵ بێت، ئەویش بەهۆی دیزاینە وەرزشییە پێشكەوتووەكەی و ڕووبەرەكەی كە لە ئۆتۆمبێڵە وەرزشییە فرەمەبەستەكان "ئێس یوو ڤی"ی گەورەدا دەبینرێت، لە كابینەكەیدا ژینگەیەكی گونجاو بۆ شوفێر و ڕووبەرێكی زۆر خۆش و ئاسوودەبەخش بۆ سەرنشینان دابین كراوە. شاشەیەكی زانیاریی هەیە، كە بە تەكنیكێكی ئاستبەرز كار دەكات و دیزاینێكی هاوئاهەنگی هەیە، سیستەمی زانیاری و كاتبەسەربردنی بەرنامەداڕێژراوی هەیە، بە جۆرێكە بەكارهێنان و بینینی بۆ شوفێران ئاسانە، لە خوارەوە یەكەی كۆنتڕۆڵكردنی پلەی گەرمای ئۆتۆمبێڵەكە و هەواگۆڕكێ و هەواخۆشكردنی هەیە، كۆنتڕۆڵكردنی ناو كابینەی ئۆتۆمبێڵەكە بە ڕێگای ئاسان و لە ڕێگای شاشەی لەمسییەوە دەبن. ناوەوەی كابینەكە بە قوماشی دڵگیر ئامادەكراوە، بە یەك ڕەنگی ڕەش، یان بە دوو ڕەنگی بێجی و ڕەش، لەگەڵ شێوە و نەخشی ئەندازەیی نوێ و هاوچەرخ.

یەكێك لەو هۆكارانەی وا دەكەن ئۆتۆمبێڵی كیا سیڵتۆس نموونەیی بێت، ئەوەیە كە دوو جۆر بزووێنەری بەنزینی هەیە، بزووێنەرێكیان بە سیستەمی (MPI) كار دەكات بە فراوانی 1.6 لیتر، بزووێنەرەكەی دیكە بە سیستەمی پڕژاندنی ڕاستەوخۆی بەنزین بە تۆربینی كار دەكات و بە فراوانی 1.6 لیتر بەردەستە.

 

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای كيا موتورز: 

كۆمپانیای كیا مۆتۆرز (www.kia.com)، لە ساڵی 1944ز دامەزراوە، كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێڵە و بەوە دەناسرێتەوە كە كوالێتییەكی بەرزی جیهانیی هەیە، ساڵانە 3 ملیۆن ئۆتۆمبێڵ لە 190 وڵات دەفرۆشێت، لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 52،000 كارمەند كاری تێدا دەكەن، داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 49 ملیار دۆلاری ئەمەریكییە، پاشكۆی دروستكردنی لە پێنج وڵات هەیە.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز و بەرهەمەكانی، سەردانی ماڵپەڕی تایبەت بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی جیهانیی بكەن: 

www.kianewscenter.com

 

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای نيم: 

كۆمپانیای (كیا نیم) (www.kiairaqnim.com) لە ساڵی 2010 دامەزراوە، تایبەتە بە دابەشكردن و خزمەتگوزاریی بەرهەمەكانی كیای جیهانی، كە لە كارگەكانی كیا مۆتۆرز لە كۆریا و كارگەكانی دیكەی هەمان كۆمپانیا لە جیهانەوە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق. بنكەكانی كیا نیم بەسەر شارەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك و مووسڵ دابەش بوونە و بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن، پێشكەشی ئۆتۆمبێڵەكانی كیا دەكەن، ئەویش لە ڕێگای كارمەند و شارەزایانی ناوەخۆ، كە لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانییەوە ڕاهێنراون و هەمیشە لەگەڵیان لە پەیوەندیدیان، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی كڕیارانی ئۆتۆمبێڵی كیا بكەن.

كۆمپانیای نیم، پۆلێنی پلاتینیۆمی لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانی بەدەستهێناوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی پۆلێنكردنە.

كۆمپانیای نیم لە ڕێگای ژمارەیەك بەرنامە و پڕۆگرامی ناوەخۆوە، پاڵپشتی كۆمەڵگای ناوەخۆ دەكات، لەڕووی بابەتەكانی وەكو ڕاهێنانی پیشەیی و سەلامەتیی ڕێگا و بوارەكانی ژینگە و وەرزش، پەیوەندیشی لەگەڵ ئەو دامەزراوە حكوومی و ناوەخۆییانە هەیە كە گرنگی بەم بابەتانە دەدەن.

كیا

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

كیا

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

كیا

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.