ژمارەیەكی زۆر كەمی حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەفریكا و نەبوونی حالەتی گیان لە دەستدان لە ئەفریكا ، شارەزایانی تەندروستی تووشی سەرسورمان كردووە .
بەتایبەتی لە بەشێك لەو وڵاتانەی ئەفریكا بە دەست كەمی خزمەتگوزاری تەندروستیەوە دەناڵێنن . ئەفریكا هیچ حالەتێكی تۆمار نەكردووە تەنها ژمارەیەكی زۆر كەم نەبێت لە وڵاتانی ئەفریكای باشوور و رۆژئاوا كە تەنها 11 حالەتە .
ئەو ژمارەیە زۆر كەمە بەبەراورد لە گەڵ ژمارەی دانیشتوانی ئەو كێشوەرە كە دڵۆپێكە لە دەریایەك ، كە لەسەرتاپای جیهان 105 هەزار تا ئەمڕۆ تۆماركراوە .
پسپۆرانی تەندروستی لە گەڵ پەیدابوونی ئەو ڤایرۆسە ، هۆشداریاندا كە مەترسی بڵاوبوونەوەی هەیە لە كێشوەری ئەفریكا بەهۆی توندوتۆڵی پەیوەندی بازرگانی ئەو كێشوەرە لە گەڵ چین ، هەروەها نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشكی لە كۆمەلێك وڵات لە كێشوەری ئەفریكا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.