دوا به‌دواى بڵاوبوونەوەی مه‌ترسى ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 له چه‌ند ولاتێكى جیهان و لەپێناو پاراستنى ته‌ندروستى گشتى و رێگەگرتن لە ته‌شه‌نه‌كردنى ئه‌و ڤایرۆسه له هه‌رێمى كوردستان و كه‌ره‌نتینه‌كردنى هه‌موو ئه‌و هاولاتیانه‌ى كه له ولاتانى تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌رێنه‌وه هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر راسپارده‌ى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌و جێگرى وه‌زیرو سه‌رۆكى ئه‌ركان و به‌رێوه‌به‌رى كاروبارى پزیشكى پێشمه‌رگه، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ل وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان، نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى پێشمه‌رگه، كه پێشتر له لایه‌ن ولاتى ئه‌لمانیاوه تایبه‌ت به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دروست كرابوو، له‌سه‌ره‌تاى مانگى شووباته‌وه به هه‌موو پێداویستى و ئامێره‌كانى پزیشكییه‌وه، له‌ژێر چاودێرى كارگێرى نه‌خۆشخانه‌وه به‌شێوه‌ى كاتى ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان كراوه.
له هه‌مان كاتدا ستافى پزیشكى و كارگێرى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه هاوشان له‌گه‌ل پزیشك و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ئاماده‌باشی ته‌واودا بوون له‌پێناو پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكاریه‌ك به‌و هاولاتیانه‌ى كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا له ماوه‌ى مانگى رابردوودا كه‌ره‌نتینه كرابوون، به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ولێر وه‌كو باشترین نه‌خۆشخانه بۆ چاودێرى كردنى ره‌وشى ته‌ندروستى هاولاتیان ئاماژه‌ى پێداوه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه تاكو ئه‌مرۆ بوودجه‌ى تایبه‌ت به خۆى نییه‌و له داهاتووشدا هه‌ركاتێك پێداویستیه‌كانى پركرایهوه، له به‌رنامه‌یدایه له‌سه‌ر شێوازى مودێرنى پزیشكى و سیسته‌مى تازه‌ى نه‌خۆشخانه پێشكه‌وتووه‌كانى جیهان، باشترین خزمه‌تى ته‌ندروستى پێشكه‌ش به نه‌خۆش و بریندارانى پێشمه‌رگه بكات.
هه‌روه‌ها ئێستاش نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه بۆ كه‌یسه‌كانى تووشبون به ڤایرۆسى كۆرۆنا ته‌رخان كراوه‌و له نهادا دوو هاولاتى هه‌رێمى كوردستان كه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، له نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا به باشترین شێوه چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ ده‌كرێت و له ئێستادا هه‌موو ئامێره‌كانى پزیشكى نه‌خۆشخانه، كه له لایه‌ن ولاتى ئه‌لمانیا دابین كراون، بۆ خزمه‌تى چاره‌سه‌رى تووشبووان خراونهتهكارهوه.
هه‌روه‌ها له كۆتاییدا به پێویستى ده‌زانین، رۆلى به‌رچاوى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌رزو پیرۆز بنرخێنین، كه هه‌میشه له كاته‌كانى ته‌نگانه‌دا ئاماده‌بووه له‌پێناو پاراستنى گیان و ته‌ندروستى خه‌لكى هه‌رێمى كوردستان قوربانى به خۆى بدات و نه‌خۆشخانه‌كه‌ى له رۆژێكى وه‌ها پێویستدا پێشكه‌ش به هاولاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه
8ى ئادارى 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.