بەپێی دوایین ئامار کە ئەمڕۆ یەکشەممە 2020.3.8 مالپهرى باس بڵاوی کردەوە، لە سەرتانسەری ئێران شەش هەزار و 566 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون و لەو ژمارەیە 295 کەسیان لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرجەم 295 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون، ژمارەی حاڵەتەکانی هەر پارێزگایەک بەم جورهیه:
پارێزگای ورمێ 40 حاڵەت
پارێزگای سنە 63 حاڵەت
پارێزگای کرماشان33 حاڵەت
پارێزگای ئیلام 15 حاڵەت
پارێزگای لوڕستان 144 حاڵەت
جیاواز لە ئامارە حکوومییەکان، هەندێ سەرچاوەی ناوفەرمیش باس لە گیانلەدەستدان لە شارەکانی سەقز، سنە، مەریوان و کرماشان دەکەن، بەڵام هێشتا هیچ ئامارێکی فەرمی لەمبارەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.