Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 07:16

دوو کەس لە  عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

یه‌كێك له‌ میسانه‌و یه‌كێكیش له‌ بابل
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٠، فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای میسان ئاشکرای کرد، یەکێک لە تووشبوانی کۆرۆنا کاتژمێرێک دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی (سەدر)ی فێرکاری لە پارێزگای میسان، کۆچی دوایی کردووە. ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئەو کەسە کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە و لە دۆخێکی تەندروستیی زۆر خراپدا بووە و گەلێک درەنگ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکە.

هاوکات ئاشکرا کراوە کە پاش ئەوەی گومانیان کردووە ئەو کەسە هەڵگری کۆرۆنا بێت، لە لایەن تیمێکی پزیشکییەوە ڕێوشوێنی چارەسەریی بەپەلەی بۆ کراوە، بەڵام نەتواندراوە ڕزگار بکرێت.

ئەو کەسەی لە میسان گیانی لەدەست داوە، پێشتر سەردانی ئێرانی کردووە و ڕۆژی ٢٧ی شوباتی رابردوو لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە گەڕاوەتەوە عێراق.

لە لایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ، سەرچاوەیەکی پزیشکی لە پارێزگای بابلی عێراق ئاشکرای کردووە، پیاوێک کە تەمەنی لە سەرووی ٧٠ ساڵانەوە بووە، لە نەخۆشخانەیەکی ناوەڕاستی شاری (حلە) خەوێندراوە بەهۆی ئەوەی تووشی کۆرۆنا بووە، بەیانیی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.