ئەمڕۆ یەکشەممە 08-03-2020، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێکی نوێ دران کە بریتین لە:-
یەکەم: لە 09-03-2020 کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی بۆ کاتژمێر 01:00 ی دوای نیوەڕۆ، رشتنی مەوادی تەعقیم لەناو بازاڕی هەڵەبجە لەلایەن شارەوانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت .
- پێویستە دووکانەکان لە بەرواری 09-03-2020 لە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی بۆ کاتژمێر 01:00 ی پاشنیوەڕۆ دابخرێن.
- خاوەن مارکێت پێشانگە و هتد، پێویستە لە سەر ئەرکی خۆیان هەستن بە تعقیمی شوێنەکانیان بە زووترین کات .
- بەنزینخانەکان لە کاتی تێکردنی بەنزین پێویستە رەچاوی تەعقیمکردنی ئەوشوێنانە بکەن کەدەست بەری دەکەوێت دەستکێش بەکاربێت لەلایەن خاوەن بەنزینخانەکانەوە.
- چێشتخانە و چایخانە و قەسابخانەکان پێویستە پابەندی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکان بن بە بەکارهێنانی دەستکێش و پێداویستییەکانی دیکە و دەبێت مەوادی تەعقیم بەکاربهێنن.
دووەم: قەدەغەکردنی سەرجەم کەرەستەکانی یاریکردن وەک تاوڵە و دۆمینە و ئۆکەی لەچایخانە و کافتریاکان لەرۆژی 09-03-2020.
سێیەم: سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی کە خۆیان رادەستی تیمی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان نەکردووە رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و لەئایندەدا هەرکەسێک بەقاچاخ بێتەوە و خۆی نەناسێنێت ئیجرائاتی تووندی یاسای لەگەڵ دەکرێت.
چوارەم: هەر هاووڵاتیەک کە کێشەی تەندروستی لە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیک بێت لەبری نەخۆشخانەی فریاکەوتن پێویستە سەردانی نەخۆشخانەی کیمیابارانی هەڵەبجە بکات کە 24 کاتژمێر کراوەیە و شوێنی تایبەت ئامادەکراوە.
پێنجەم: بۆنە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان راگیراون و پێویستە پرسەکان لەکۆڵانەکانیشدا دانەنرێت.
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چەند بڕیارێکی نوێ دەرکرد
مەوادی تەعقیم لەناو بازاڕی هەڵەبجە دهڕشنرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.