Erbil 38°C یەکشەممە 03 ئایار 17:54

توشبویه‌کی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبووەوە 

ته‌ندروستیی سلێمانی: دوو هه‌فته‌ی داهاتوو زۆر گرنگ و هه‌ستیار ده‌بێت
کوردستان TV
100%


له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، د.سه‌باح نه‌سره‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند" دوو هه‌فته‌ی داهاتوو زۆر گرنگ و هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی توشبوانی كۆرۆنا، د.سه‌باح ئاشكرایكرد كه‌ توشبویه‌كی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبووەتەوە و لە ماوەی چەند کاتژمێر یان چەند رۆژی داهاتوودا نەخۆشخانە به‌جێ ده‌هێڵێت.

له‌سه‌ر دۆخی كه‌ره‌نتینه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی وتى" 350 كه‌س لە دەرەوەی كەرەنتینەكانن و 345یش رۆشتونەتەوە ماڵەوەو  پێنج هاوڵاتیش كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدان و چارەسەر وەردەگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.