Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 12:15

ئه‌مرۆ 103 که‌س له‌ ئیتاڵیا به‌هۆى کۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

لە فه‌رەنساش 19 كەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 1126 حاڵەتیش هه‌ن
کوردستان TV
100%

ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناوچه‌ی لۆمباردیای باكوری ئیتاڵیاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی به‌هێزی ڤایرۆسی كۆرۆناو فراوانی بڵاوبونه‌وه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ 154 كه‌سه‌وه‌ بۆ 257 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیتاڵیاش توشبونی جه‌نه‌ڕاڵ سالفاتۆری فارنا، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاسكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان، ده‌ركه‌وتوه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه‌.


له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ، بەرپرسانی تەندروستی فه‌رەنساش بڵاویانكردەوە، كه‌ ژمارەی مردوانی كۆرۆنا لە فه‌رەنسا بۆ 19 كەس و توشبوان بۆ 1126 حاڵەت بەرزبوەتەوە.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.