Erbil 38°C یەکشەممە 03 ئایار 16:09

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: سێ حاڵه‌تی دیکه‌ی کۆرۆنا له‌ هه‌رێم تۆمارکران

بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (١١)
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەماوەی (24) کاتژمێری رابردوودا پشکنین بۆ  (56) گومانلێکراو ئەنجامدرا، له‌ شاره‌كانی هەولێر (37)، سلێمانی (18)، دهۆك (1). کە لە ناویاندا (3) نەخۆش ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.

بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (11)

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە جیهاندا وە زۆربوونی ژمارەی تووشبووان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی ووڵاتی ئێران کە سنورێکی بەرفراوانی هەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ژمارەی هەڵگرانی ئەم نەخۆشیە. وەزارەتی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستی ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :

1.  ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٢٩١٨) هاوڵاتین لە (٣١) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (١١٢٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (١٧٩٠) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی ١٤ ڕۆژ بوو.

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ  (٥٦) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا، هەولێر (٣٧)، سلێمانی (١٨)، دهۆك (١). کە لە نێویاندا (٣) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە یەکێکیان ئافرەتێكی تەمەن (٥٢) ساڵە و خوشکی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە لە ووڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە کەرەنتین دانرابوون، دوو تووشبووەکەی تر پیاون و یەکێکیان تەمەن (٥٣ ساڵ) لە ووڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە و کەرەنتین کرابوو ئەوەی دیکەیان ( ٥٢ ساڵ) بەرکەوتووی تووشبووەکەی شاری سلێمان بوو کە گیانی سپارد.

3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٣) حالەتە لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان لە ئێستادا جێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی دوپاتی دەکاتەوە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و کەمترین بەرکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکە و زوو زوو و بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست لەگەڵ پەیوەندی کردن بە هێلی گەرمی ژمارە (١٢٢) لە کاتی پێویستدا. 

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان 
8ی ئازاری 2020 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.