نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ههواڵی چەند پەیجێکی نەبەرپرس و پڕوپاگەندانە ڕەت دهكاتهوه.
بەداخەوە ئەمڕۆ چەند پەیجێکی نەبەرپرس و کەسێک کە وەک پزیشک خۆی ناساندووە هەستاوە بە ناوی نەخۆشخانەکەمان زانیاری نادروست و نابەرپرسانە بڵاودەکاتەوە ، بۆیە ئێمە لەکارگێری نەخۆشخانە سەرلەبەری ئەو هەواڵ و پڕوپاگەندانە ڕەت دەکەینەوە و لە ئیستاوە ڕێکاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسە گێرە شێوێنە و بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان بە لایەنی پەیوەندیدار کردووە .
بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوەسەبارەت بەڤایرۆسی کۆڕۆنا هیچ حاڵەتێک لە نەخۆشخانەکەمان تۆمار نەکراوەو سەرلەبەری ئەم پڕوپاگەندانە بەدرۆ دەخەینەوە ، ئێمە هەر حالەتێکی گومانلێکراو ببینین ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەکەین ...
بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.