وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزیییه‌وه: والی عه‌لی
چاو یه‌كێكه له‌گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی زینده‌وه‌ران و هۆكاری بینینه. قه‌باره‌و شێوه‌ی چاوو توانای بینینی به‌پێی جۆری زینده‌وه‌ران زۆر جیاوازه. زۆربه‌ی زۆری زینده‌وه‌ران چاویان هه‌یه به‌ڵام هه‌مویان نا.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ندین زانیاریی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌و ئه‌ندامه:
1. كاتێك چاوت ئاوده‌كات، ره‌نگه ئه‌وه نیشانه‌یه‌كی وشكبونه‌وه‌ی چاوت بێت و ئه‌و ئاوكردنه ئه‌نجامی به‌رهه‌مهێنانی شێی زیاتر بێت له‌لایه‌ن چاوته‌وه بۆ قه‌ربوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وشكییه.
2. له‌كاتی كاركردنت له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر، بۆ سه‌لامه‌تی چاوت پێویسته رێنمایی سێ بیسته‌كه جێبه‌جێبكه‌یت كه ده‌ڵێت، هه‌موو بیست خوله‌كێك، بۆ ماوه‌ی بیست چركه، سه‌یری شتێك بكه له‌دوریی بیست پێوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی شه‌ش مه‌ترو یه‌ك سانتیمه‌تر.
3. په‌نجه‌مۆر ته‌نها 40 تایبه‌تمه‌ندیی جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام گلێنه‌ی چاو 256ی هه‌یه. ئه‌مه‌شه هۆكاری ئه‌وه‌ی رۆژ له‌دوای رۆژ وێنه‌گرتنی گلێنه بۆ هۆكارگه‌لی ئه‌منی، له‌زیادبوندایه.
4. هه‌موو كه‌سێك چاوێكی كه‌مێك له‌چاوه‌كه‌ی تری به‌هێزتره.
5. له‌ئێستادا پرۆسه‌ی چاندنی چاو كارێكی مه‌حاڵه. هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ستیاریی بینینه‌ده‌مار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
6. چاوی مرۆڤ له‌زیاتر له 12 ملیۆن به‌شی كاركردن، پێكهاتووه.
7. به‌درێژایی ژیانت، چاوت 24 ملیۆن وێنه‌ی جیاواز ده‌بینێت.
8. چاو دووه‌م ئاڵۆزترین ئه‌ندامی جه‌سته‌یه. ده‌ماخ یه‌كه‌مه.
9. دوو چاوه‌كه‌ی حه‌ربا جیان له‌یه‌كتر، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌و زینده‌وه‌ره ده‌توانێت له‌یه‌ك كاتدا سه‌یری دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز بكات.
10. ده‌كرێ ژماره‌ی چاوی دوپشك بگاته 12 چاوو هی چرای ده‌ریای قوتوییش بگاته 24 چاو.
11. له بریتانیا، یه‌كه‌م هۆكاری كوێربونی كه‌سانی پێگه‌یشتوو، نه‌خۆشیی شه‌كره‌یه.
12. لێكۆڵینه‌وه سه‌لماندویه‌تی كه به‌ستنی بۆینباخ زۆر به توندی، ده‌كرێ مه‌ترسیی نه‌خۆشیی ئاوی شین له‌پیاواندا زیابكات.
13. لێكۆڵه‌ران پێیانوایه چاو به‌شێوه بنچینه‌ییه جیاوازه‌كانییه‌وه، نزیكه‌ی 550 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گیانداراندا دروستبووه.
14. له‌ڕاستیدا مرۆڤ به ده‌ماخ ده‌بینیت نه‌ك به چاو. ئیشی چاو وه‌ك هی كامێرا وایه، وێنه‌ی روناكی ده‌گرێت و داتاكان ده‌نێرێت بۆ مێشك.
15. هه‌رچه‌نده ئیشی فرمێسك خاوێنڕاگرتنی چاوه، به‌ڵام زانایان سه‌ر له‌وه ده‌رناكه‌ن كه بۆچی مرۆڤ له‌كاتی بێزاری و بێتاقه‌تیدا ده‌گری.
16. مرۆڤ شته‌كان به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی ده‌بینێت، به‌ڵام مێشك وێنه‌كه راستده‌كاته‌وه.
17. خێراترین ماسولكه هی چاوه. هه‌ربۆیه‌ش كاتێك شتێك به‌خێرایی روده‌دات، ده‌ڵێین، له‌ماوه‌ی چاوتروكاندنێكدا.
18. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر چاوتروكاندنێك سه‌د تا 150 میللیچركه ده‌خایه‌نێت.
19. چاوی مرۆڤ ئه‌گه‌ر كامێرایه‌كی دیجیتاڵ بوایه، ئه‌وا دیققه‌كه‌ی 576 مێگاپیكسڵ ده‌بوو.
20. باوترین ره‌نگی چاو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا قاوه‌ییه.
21. ده‌ووترێت یه‌كه‌م چاوشین له‌مێژودا، شه‌ش هه‌زار تا ده هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ژیاوه.
22. ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی پشكنینی توانای بینینه‌وه، حاڵه‌تگه‌لی ته‌ندروستیی جیاواز له‌وانه نه‌خۆشی شه‌كره‌و به‌رزه‌فشاری خوێن، ئاشكرابكرێت.
23. ته‌نها خانه‌گه‌ل كه له‌و رۆژه‌ی له‌دایكده‌بیت تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌مریت، نامرێت، خانه‌كانی چاون.
24. تێكڕای ناوه‌ندیی ته‌مه‌نی برژانگی چاوت، پێنج مانگه.
25. ئه‌گه‌ر هه‌موو برژانگه‌كانی چاوت، به‌درێژایی ژیانت بخه‌یته سه‌ر یه‌ك، ئه‌وا درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 30 مه‌تر.
26. به‌گشتی مرۆڤ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 25 له‌سه‌ر شاشه خاوتر ده‌خوێنێته‌وه، وه‌ك له‌سه‌ر كاغه‌ز.
27. جۆره قۆڕییه‌كی بچوك هه‌یه پێیده‌ووترێت، گیكۆ. ئه‌م زینده‌وه‌ره 350 ئه‌وه‌نده له‌مرۆڤ ره‌نگ باشتر ده‌بینێت، ته‌نانه‌ت له‌ڕوناكیی كه‌میشدا.
28. گه‌وره‌ترین چاوی زینده‌وه‌ر له‌سه‌رتاسه‌ری گۆی زه‌ویدا، چاوی جۆره زینده‌وه‌رێكه كه پێیده‌ووترێت حه‌باری زه‌به‌لاح. تیره‌ی چاوی ئه‌م زینده‌وه‌ره ده‌گاته 27 سانتیمه‌تر.
29. چاوی پوشكه‌به‌قنگه 30 هه‌زار عه‌ده‌سه واته هاوێنه‌ی تێدایه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌دات له‌كه‌شفكردنی جوڵه‌و وای لێده‌كات كه راوكردنی له‌لایه‌ن زینده‌وه‌ره راوكه‌ره‌كانه‌وه كارێكی قورس بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.