Erbil 38°C یەکشەممە 03 ئایار 16:10

پۆلیسی سۆران: تەرمێک لە سنووری رواندز دۆزرایەوە

دانیشتووی شاری ھەولێرە
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌ه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران رایده‌گه‌ێنێت ، شەوی رابردوو تەرمێك لە سنووری قەزای رواندز دۆزرایەوە، ئەو كەسەش دانیشتووی شاری ھەولێرە 


شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران  رایده‌گه‌ێنێت ، شەوی رابردوو ئاگادار كراونەتەوە بە بوونی رووداوێك لەسەر رێگای كاولۆكان- جندیان، لە سنووری قەزای رواندز، دوای گەیشتنی ھێزەكانیان بۆ شوێنی رووداوەكە دەركەوتووە كە تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدایە.

وتەبێژی پۆلیسی سۆران،ئاماژە بەوەش ده‌كات كه‌  لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و دوای رووداوەكە ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكرا كراوە كە تەرمەكەی دۆزراوەتەوە، ئەو كەسە بەناوی (ك.ع. ا) لە دایكبووی 1978 شاری ھەولێر بووە و پیشەی كاسب بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.