Erbil 38°C یەکشەممە 03 ئایار 16:09

سۆران.. لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا دادەنرێت

سبه‌ى
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌،  وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان  رایده‌گه‌ێنێت ، سبەی 10/3/2020 لە ژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغە بۆ دوو پرۆژەی بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دادەنرێت.


وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ،  سەرەتا لە وێستگەی 132 كەیڤی سۆران لەسەر رێگای سۆران رەواندز بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەردی بناغە بۆ پرۆژەی هێڵی 132 كەی ڤی و گۆڕینی تەلی نێوان (شەقڵاوە- سۆران) و فراوانكردنی وێستگەی سۆران بەگوژمەی 6.700.050 دۆلار جێبەجێ دەكرێت.


راشیده‌گه‌یه‌نن  دواتر هەر لەهەمان رۆژ بەردی بناغە بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان بۆ بەرهەمهێنانی ۱۰۰ مێگاوات کارەبا لە ئاو ( HIDRO + ) بەشێوەی وەبەرهێنان لەلایەن هەردوو كۆمپانیای (ئاریان ئیندەستریت- ئوسترالی و strog oil) بەگوژمەی 250 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.