ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له چین به‌هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Covid-19)وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سێ هه‌زار و 122 كه‌س.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین، له‌میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 22 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 40 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئه‌مڕۆ له چین گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و 122 كه‌س كه سیانیان له هه‌رێمی ئیداره‌ی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ بووه، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 80هه‌زار و735.
له كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یان لێده‌كرێت دابه‌زیوه بۆ421 كه‌س، ئه‌وانه‌شی خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه دابه‌زیوه بۆ 20 هه‌زار و146، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 58 هه‌زار و 600 كه‌س.
جگه له ناوخۆی چین له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ، 114 حاڵه‌ت و له هه‌رێمی ماكاو، 10حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له‌میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه كه له‌و هاووڵاتییه بیانییانه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه له وڵاتانی دیكه‌وه سه‌ردانی چین-یان كردووه چوار حاڵەت زیادیكردووه و به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 67 حاڵه‌ت.
له 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبای رۆژهەڵاتی چین، جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه زۆر له وڵاتان هاووڵاتییانی خۆیان له‌و شاره گواسته‌وه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به شار و وڵاتانی دیكه‌دا، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باری له‌ناكاوی راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.