دوای ئه‌وه‌ی له یاری رابردوی خۆی له خولی نایابی یانه‌كانی عێراق و له‌سه‌ر یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری یانه‌ی هه‌ولێر به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌سێ گۆل به یانه‌ی سناعاتی كاره‌با دۆرا ، به‌شێك له هانده‌ران هێرشیان كرده سه‌ر ستافی ناوبژیوانان لێژنه‌ی سزاكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێ عێراق چه‌ند سزایه‌كی به‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر سه‌پاند كه به‌م جۆره‌بوو
سزادانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌بڕی 10 ملیۆن دینار و سێ یاری داهاتووی یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ئه‌نجام ده‌دات
هه‌روه‌ها له سه‌رجه‌م یاریه‌كانی تریشی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ئه‌نجامی ده‌دات نابێ جه‌ماوه‌رو هانده‌ری هه‌ولێر ئاماده‌ی بن
شایه‌نی وته له خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر چوار یاری ئه‌نجام داوه‌و دوو یاری بردۆته‌وه‌و له دوو یاریش دۆراوه‌و خاوه‌نی شه‌ش خاله‌و له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.