له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست‌و شه‌شی ئیتالیا، یانه‌ی یۆڤنتۆس له‌سه‌ر یاریگای خۆی و به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا میوانداری یانه‌ی یۆڤنتۆسی كرد
یاریه‌كه به‌دوو گۆڵی بی به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی خانمه پیره‌كه به‌كۆتاهات، له‌گێمی یه‌كه‌م ئاستی یاریه‌كه هاوسه‌نگ بوو هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، به‌ڵام ئه‌م گێمه به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی یۆڤنتۆس ئاستیان باشتربوو تا له‌خوله‌كی په‌نجاو پێنج ئارۆن رامزی گۆلی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه به‌سوود وه‌گرتن له‌هێرشه‌كانی یانه‌ی ئینته‌ر خانمه پیره‌كه توانی له‌خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت له‌رێی یاریزان پاۆلۆ دیبالا گۆلی دووه‌م تۆمار بكات، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی یۆڤنتۆس به‌كۆتاهات، به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بووه شه‌ست و سێی خاڵ و به‌جیاوازی ته‌نیا یه‌ك خاڵ له‌پێش یانه‌ی لاتسیۆی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.