له‌گه‌ری 27ی لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید بووه میوانی یانه‌ی ریال بێتس، یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی میواندار به‌كۆتاهات به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك
له‌گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، له‌خوله‌كی چل دانی دی سیلڤا توانی سوود له‌ده‌رفه‌تێك وه‌برگرێت و گۆلی پێشكه‌وتن بۆ میواندار تۆمار بكات
له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانانی یانه‌ی شاهانه هێرشه‌كانیان چڕ كرد تا له‌خوله‌كی زیادكراوی ئه‌م گێمه مارسیلۆ لێدانی سزای بۆ ریال مه‌درید به‌ده‌ست هێنا، كه‌ریم بنزیما لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، گێمی یه‌كه‌م به‌گۆلێك یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی ریال مه‌درید گوشاری زۆریان خسته سه‌ر گۆڵی ریال بێتس، به‌ڵام یاریزانانی میواندار زۆر به‌زیره‌كانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌شی یاریه‌كه كرد تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو دوو كریستیان تیلۆ گۆلی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ ریال بێتس به‌ده‌ست هێنا، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی ریال بێتس به‌كۆتاهات
به‌م بردنه‌وه‌یه یانه‌ی ریال مه‌درید پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بۆ ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی یانه‌ی بارسه‌لۆنا له‌ده‌ستدا به‌جیاوازی دوو خاڵ له‌گه‌ڵ بارسه‌لۆنا بۆ خانه‌ی دووه‌م دابه‌زی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.