له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست‌و نۆی خولی ئینگلیزی، له‌یاری دێربی شاری مانچسته‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌سه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر ستی هاوشاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه هه‌ردوولا به‌گه‌رم و گوریه‌وه ده‌ستیان به‌یاریكرد و چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، له‌خوله‌كی سی شه‌یتانه سوره‌كان توانی له‌رێی یاریزان ئه‌نتۆنی مارسیال گۆلی پێشكه‌وتن تۆماربكات، گێمی یه‌كه‌م مان یونایتد به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م كورانی گواردیۆلا زۆر هه‌ولیاندا ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرن، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، له‌به‌رامبه‌ردا شه‌یتانه سووره‌كان له‌خوله‌كی زیادكراوی یاریه‌كه سكۆت مكتومینا گۆلی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی مان یونایتد به‌كۆتاهات، به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی بووه چل‌و پێنج خاڵ و هاته خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی، هه‌رچی یانه‌ی ستیزنه به‌په‌نجاو حه‌وت خاڵ له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی ماوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.