به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌وامی دادگاكان ئاساییه‌و رانه‌گیراوه.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ماڵپه‌ڕ و په‌یجێك هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه گوایه ده‌وامی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگیراوه لێره‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و هه‌واڵه دووره له‌راستییه‌وه و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری داوه له هه‌ر چوار دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگرتن له قه‌ره‌باڵغی له‌نێو دادگاكان و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نیا مامه‌ڵه‌كان له دادگاكانی به‌رایی و باری كه‌سی و مه‌وادی كه‌سی (جگه له داوایه‌كان) و مامه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به ونبوون (مفقودات) له دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه نه‌بینرێن و رابگیرێن.
بۆیه ده‌وام له گشت دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاساییه‌و ته‌نیا ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه راده‌گیرێن و نابینرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری
9/3/2020

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.