Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:21

کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن دادەخرێت

بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن
کوردستان TV
100%


بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن دادەخرێت و خاوەنەکەی کارڕای پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە ھاوبەشەکان رایگەیاند: لەچوارچێوەی سەردان و پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ بازاڕ و شوێنە گشتیەکان، دەرکەوتووە کە کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردن لەشەقامی سالم، پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نەبووە و مۆڵەتی تەندروستی نەبووە.

ووتی: یەکێک لە مەرجەکانی کارکردن بونی مۆڵەتی  تەندروستی و پابەندبونە بە رێنماییە تەندروستییەکان، پێویستە پابەندی مەرجەکان بن، بەپێچەوانەوە شوێنەکەی دادەخرێت و کارڕای پێویستی لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.


رونیکردەوە: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە کۆگاکە  دادەخرێت و خاوەنەکەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.