دوای ئه‌وه‌ی رۆژی رابردوو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به هاوكاری پێشمه‌رگه هێڕشێكی چڕی ئاسمانیان كرده سه‌ر چه‌كدارو حه‌شارگه‌كانی داعش له زنجیره چیاكانی قه‌ره‌چووغ، ئه‌مڕۆش فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام بوون له بۆردومانی مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی داعش له چیای قه‌رچوغی سنوری قه‌زای مه‌خموور.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڵاوی كرده‌وه كه دوای بۆردومانی چه‌ند رۆژه‌ی چیای قه‌ره‌چوغ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/3/2020 جارێكی تر مۆڵگه و باره‌گاكانی داعش له چیای قه‌ره‌چوغ بۆردومان كرا .
راشیده‌گه‌یه‌نن ، پێشبینی ده‌كرێت له بۆردومانی ئه‌مجاره زیانێكی زۆر به تیرۆرستانی داعش كه‌وتبێت و ژماره‌ی كوژراوانیان به‌رزببێته‌وه ، به‌و پێیه‌ی داعش ژمارەیان له ناوچه‌كه زیادیکردووەو دابەش بوونەتە سەر چه‌ندین قۆڵ و خۆیان قایم کردووە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.