له 9ی ئاداری ساڵى 1991 و لە رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆدا، گڕ و تینى راپەڕین شاره‌كانی كۆیه و كفرى و شه‌قڵاوه‌ی گرته‌وه.
له‌م رۆژه‌دا جه‌ماوه‌رى شارى کۆیە به‌ڕووى زوڵم و زه‌بر و زه‌نگى داگیركه‌ران راپه‌ڕین و شاره‌كه‌یان له‌چنگ داگیركه‌ران ئازاد كرد.
ئه‌مه‌و هه‌ر زوو ئەو سوپایەی رژێمی بەعس كه لە چیاى هەیبەت سوڵتان بۆ سەرکوتکردنی جەماوەری راپەڕیوی شاری کۆیەجێگیر كرابوو، ئابڵوقە دراو خۆى بەدەستەوەدا.
هەر لەم رۆژه‌دا هاووڵاتیانی شاری کفری راپەڕین و به‌مه‌ش شاری کفری و باوەنوور و بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیەش ئازاد کران.
هاوكات له رۆژى 9ی ئادار بڵێسه‌ى راپەڕین، ناوچەی خۆشناوەتیشی گرتەوە و شاری شەقڵاوه له ئاسه‌وارى رژێمى به‌عسى خوێن‌ڕێژ پاككرایه‌وه و ئازاد کرا، بۆ ئێوارەی هەمان رۆژ، لە ئۆردوگای باسرمەش راپەڕین دەستیپێکرد و ئازاد كرا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.