Erbil 38°C دووشەممە 09 ئازار 07:10

جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ کونسولی هۆڵه‌ندا ده‌کات

په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا
کوردستان TV
100%


سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9/3/2020  شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پێشوازی له‌ به‌ڕێزان نیكۆلاس كوزین كونسولی گشتیی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمی كوردستان و نیلز تین ئانچه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌ هۆڵه‌ندییه‌كان له‌ هه‌رێم كرد.

له‌ دیدارێكدا چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر دوا هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ و به‌مۆدێرنكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا جەختیان لە به‌رده‌وامی و به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌‌ كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌ ئه‌منی و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و هەماهەنگیی نێوان هەرێم و شانشینی هۆلەندا لە رووی پیشەسازی و کەرتی کشتوکاڵییه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.