میدیاكانى ئێران بڵاویان كرده‌وه كه به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه فه‌رزاد ته‌زری به‌رپرسى پاسه‌وانى نیشتیمانى ئێران به‌هۆی تووش بوونى به‌ڤایرۆسى كۆڕۆنا گیانى له‌ده‌ستدا
میدیاكانى ئێران راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ناوبراو ئه‌مرۆ له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانى ته‌هران به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه
میدیاكانى ئێران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ى ئێران پێشتر له‌هه‌رێمه‌كانى سیستان وبلوچیستان له‌رۆژهه‌ڵاتى ئێران به‌رپرسیاریه‌تى هێزی پاسه‌وانى نیشتیمانى ئێرانى له‌ئه‌ستۆدابووه
ناوبراو یه‌كێك بووه له‌ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رانى گۆڤاری سادق كه‌گۆڤارێكى هه‌فتانه بووه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رده‌چوو

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.