لە راگەیەندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، لە بەرواری 6/3/2018 دادگای تاوانەكانی ھەولێر/1 بڕیاری دا بە داخستنی داوای سزایی ژمارە 543/ج/2017 و تایبەت بە تۆمەتباران لە وەزارەتی پێشمەرگە بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 4ی ساڵی 2017، دوای تانە لێدانی دەستە لەبەردەم دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی كوردستان/ دەستەی سزایی 1 بڕیاریدا بە گێڕانەوەی ئەو دۆسیە بۆ لێكۆڵینەوە و ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری داخستنی كە لەلایەن دادگای تاوانەكانی ھەولێر/1 دەرچوو بوو.
دەستەی دەستپاكی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ، لە درێژەی یەكلاكردنەوەی ئەو كەیسانە كە لەلایەن فەرمانگەكەمان كاری لەسەر كراوە، دادگای كەتنی ھەولێر بڕیاریدا بە بەندكردنی بەڕێوەبەرێكی گشتی پێشوو لە ھەولێر بە یەك ساڵ راگرتنی.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.