گوتەبێژی دەزگای بەڕێوەبردنی قەیرانی نیشتمانی ئێران، عەلی بەختیاری لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا ئەوەی ئاشکرا کرد کە سەرۆکی دەزگاکە، ئیسماعیل نەجار هەفتەی رابردوو بەهۆی نیشانەکانی ئەنفلۆنزای وەرزییەوە سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە تووشی کۆرۆنا بووە.
عەلی بەختیاری باسی لەوەشکرد کە دوای چەند رۆژێک لە وەرگرتنی چارەسەر رەوشی تەندروستی نەجار بەرەو باشی چووە و لەمڕۆوە لە ماڵەکەی خۆیدا کەرەنتینە کراوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بەخێراییەکی بەرچاو لە بڵاوبونەوەدایە و تا ئێستا ١٩٤ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە کە چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتەشیان لەنێودایە.
لەنێو توشبووەکانیشدا یاریدەدەری سەرکۆماری ئێران بۆ کاروباری ئافرەتان، مەعسومە ئیبتیکار و جێگری وەزیری تەندروستی، ئیرەچ حەریرچی و ٢٣ پەرلەمانتار هەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.