كیانوش جه‌هانگیری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئێران ئاشكرای كرد: تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون بریتین له 7161 كه‌س، هاوكات 237 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها 2394 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاك بوونه‌ته‌وه.
لای خۆشیه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی رادیۆ فه‌ردا ئاماژه به‌و ده‌كات كه ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتره و به‌پێی به‌ردواداچونێكی ئه‌وان، تا ئێستا زیاتر له 477 كه‌س له ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات هه‌ر دوێنێ یه‌كشه‌ممه حوسێن قوربانی بریكاری وه‌زیری ته‌ندرووستی له پارێزگای گیلان به ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوزی ئێرانی رایگه‌یاند: ته‌نها له پارێزگای گیلان زیاتر له 200 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر چه‌ند دوای چه‌ند كاتژمێرێك وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كه له راپۆرتی دوێنی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له‌پارێزگاكانی قوم ، تاران ، مازه‌نده‌ران و گیلان باری له‌ناكاویان راگه‌یاندووه.
له لایه‌كی دیكه ئاژانسی هه‌واڵی رادیۆ فه‌ردا به پشت به‌ستن به لێدوانی فه‌رمی به‌رپرسانی خۆجێی و په‌رله‌مانتارانی ناوخۆی ئێران، ئامارێكی جیاواز و مه‌ترسیدراتری له‌باره‌ی توووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئاستی ئێران بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره تا ئێستا لانیكه‌م 477 كه‌س له 27 پارێزگای ئێران به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه حكوومه‌تی ئێران به هۆكاری نه‌زاندراو، خۆی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره راستییه‌قینه‌كانی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌دوور ده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.