Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 12:52

گەشتوگوزاری دهۆک بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەکات

لەپێناو سەلامەتی و رێگریكردن و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دهۆك، لەپێناو سەلامەتی و رێگریكردن و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، 263 پشكنینیان بۆ بنكە و شوێن و گەشتوگوزاری لە شاری دهۆك ئەنجامدا بۆ دڵنیابوونەوەی سەلامەتی شوێنەكان لە بوونی مەترسی كۆرۆنا.

ئەمەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دێت بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە تیمی فەرمانگە شارەوانییەكان و تیمی گەشتوگوزاری شار و شارۆچكەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەندین چالاكی و كاری گرنگیان ئەنجامداوە، وەك پشكنین و رشاندنی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان بە دژەڤایرۆس بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بكرێت.

تیمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دهۆكیش بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكان و بڵاوكردنەوەی رێنمایی و هۆشیاری زیاتر بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، لە 27/2/2020 تاكو ئێستا 263 بنكە و شوێنی گەشتیاریان پشكینیوە، كە خۆی لە سەردانیكردن و پشکنین بۆ 263 بنکەی گەشتوگوزار دەبینێتەوە، سەرجەم بنکەکان رێنماییەکانیان جێبەجێکردووە و هیچ كێشەیەك نەبووە. وێڕای ئەوە چالاكییانەش، هاوكات تيمەکانی گەشتوگوزاری دهۆك بەردەوام دەبن لەو جۆرە كار و چالاكییانە بۆ رێگریکردن لە سەرپێچی و کەمتەرخەمی، ئەمەش بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.