محه‌مه‌د حه‌مید ئه‌و مێردمنداڵه‌ی رۆژئاوای كوردستانه كه له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو به چه‌كی فسفۆر جه‌سته‌ی سووتا و بووه نمونه و سیمبولێكی دیاری ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه .
به هه‌وڵی سه‌رۆك بارزانی، محه‌مه‌د حه‌مید بۆ چاره‌سه‌ركردن هێنرایه هه‌رێمی كوردستان و دواتر هه‌ر له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی ره‌وانه‌ی فه‌ره‌نسا كرا و حكوومه‌تی فه‌ره‌نساش ده‌ستبه‌جێ به‌ده‌م ئه‌و راسپارده‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانییه‌وه هات و له‌وێ له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ كرا .
دوای باشبوونه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی، ئێستا محه‌مه‌د هاتۆته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر له‌ژێر چاودیریی پزیشكیدایه تا ئه‌و كاته‌ی بڕیار ده‌درێت بگه‌رێته‌وه ناو كه‌سوكاری .
سه‌رۆك بارزانی له تویتێكدا و له دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ره‌نسا سوپاسی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و حكوومه‌ت و گه‌لی ئه‌و وڵاته‌ی كرد كه رێگه‌یان دا محه‌مه‌د له فه‌ره‌نسا چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت.
هه‌ر دوێنێش وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی محه‌مه‌دیان له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر كرد و له باری ته‌ندروستییان پرسی . 

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.