ئه‌گه‌ر سه‌رنجی دراوه جیاجیاكانی جیهان بده‌ین، ده‌بینین هێمای زۆربه‌یان هاوشێوه‌ی یه‌كه‌م پیتی هه‌مان وشه ئینگلیزییه‌كه‌یانن، هێمایه‌كه‌ش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ته‌نها دۆلار نه‌بێت كه هیچ پیتێكی S له وشه‌ی دۆلار له‌خۆ ناگرێت.
گێڕانه‌وه‌ی زۆر هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه، به‌ڵام نزیكترین گێڕانه‌وه‌ی ورد، لێكدانه‌وه‌كانی نووسینگه‌ی چاپ و نه‌خشی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه. كه ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌ی پیتی S بۆ "پیزۆ"ی ئیسپانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دراوێكی باوبوو له‌نێوان داگیركارانی ئه‌مریكا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م.
دواتر ژماره‌یه‌ك ده‌ستنووسی زۆر كۆن به دیاركه‌وت كه ئاماژه‌یان به‌وه ده‌دا وشه‌ی "پیزۆ" كورتكراوه‌ی وشه‌ی دۆلاری ئیسپانی "peso de ocho reales" بوو، كه دواتر كورت كرایه‌وه بۆ PS.
له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌م هێمایه له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كان كه له نووسیندا پیتی "S" به‌سه‌ر پیتی "P" ده‌نووسراوه و دیارتر بوو، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات پیتی P له هێمایه‌كه لادرا و له‌بری"P" به هێڵێك كه به ناوه‌ڕاستی پیتی "S" ده‌كێشرا قه‌ره‌بوو كرایه‌وه.
ئه‌مه‌ش دواتر بووه هێمایه‌كی فه‌رمی دۆلار و، بۆ یه‌كه‌م جار هێمای "$" له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 1770 به‌كار هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.